ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان - هەولێر

شاندێکی سەندیکا پیشەیەکانی بەریتانیا، سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر.

ئێوارەی یەکشەمە 15-9-2019، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی د.کاوە محمود و د.محی الدین حسن و ھاورێ نەبەز مستەفا، پێشوازیان کرد لە شاندێکی سەندیکا پیشەیەکانی بەریتانیا.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە پێشوازی کردنەکە و لە کەشێکی ئارامدا باس لە بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. وە شاندی میوان ھاوسۆزی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕیی و وەک کەسانێکی چەپ دوپاتی ئەوەیان کردەوە کە ھاوسۆز و پشتگیری گەلەکەمان بن لە پارچەکانی تری کوردستان

شایەنی باسە شاندی ناو براو لە ئەندامانی رێکخراوی unite the union کە کەسانی چەپ خوازن پێکھاتبوون.