ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

ئەمڕۆ لەكەمپی ئاوارەكانی خانەقین سیمینارێك بۆمنداڵانی كەمپ لەژێر ناونیشانی منداڵان لەنێوان ئەرم ولێپرسراوێتی سازكرا.

فریاد هیدایەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێانی لەگەرمیان، بەرێگای كوردستان-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ تیم مۆبایلی ئەڵوەندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان / گەرمیان سیمینارێكیان لەژێر ناوی ( منداڵ لە نێوان بەرپرسێارێتی و ئەركەكان ) لە باخجەێ ساوایانی كەمپی ئاوارەكانی ( ئەڵوەند١) لە شارۆچكەی خانەقین سازكرد".

ناوبراو راشیگەیاند، "سیمینارەكە لەلایەن ئەندامی تیم ( علی محمد بهرام ) بە یاوەری ئەندامانی تیمەكە و بە هاوكاری و هەماهەنگی ڕێكخراوی ( ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد ) سیمینارەكە ووترایەوە".

ئەوەشی خستەروو" لە سیمینارەكەدا زیاتر لە (٢٠) منداڵ دانیشتوی كەمپەكە بەشداربوون.