ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەوراز ئەحمەد

بە ناونیشانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە گرێبەستی كاردا، ئەنجومەنی یەكبونی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی كەمپینێكی 3 ڕۆژی ڕاگەیاند، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش ئاماژە بەوە دەكات"كەمپینەكە لە پێناو پاراستنی مافی كرێكار و خاوەنكار ە".

تریفە عەلی-ئەندامی ئەنجومەنی یەكبونی كۆمەڵایەتی سلێمانی،بە رێگای کوردستانی ڕاگەیاند" لە 3 ڕۆژدا كەمپینێك لە شوێنە گشتیەكانی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت كە ئامانج لێی هۆشیار كردنەوەی هاوڵاتیانە بە گرێبەستی كار".

 

ناوبراو گوتیشی" لە ئێستا لە زۆربەی ناوەندەكانی كار كێشەی گرێبەست بوونی هەیە كە یان گرێبەست بۆ كرێكاران ناكرێت یاخود كە گرێبەست دەكرێت و كاری پێناكرێت".

 

جێگای ئاماژە پێكردنە ئەنجومەنی یەكبونی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی نزیكەی ساڵێك دەبێت دامەزراوە و لە پێنج بواردا كار دەكات، و لەلایەن ڕێكخراوەuppئیتالیەوە پاڵپشتی دارای دەكرێت.