ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکات کە گرنگترینیان هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانە.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە و تیایدا هاتوە، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌ دانیشتنی ژماره‌ 1ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ رێکكه‌وتی 2019/9/17.

لەبارەی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بڕیاردراوە به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تایبەت بێت بە یه‌كه‌م، خستنه‌ڕوی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

لە بڕگەی دوەمی کارنامەکەدا هاتوە، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمی (82،80،79)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

1 - هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

2 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغیكردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره‌ (41)ی ساڵی 2008).

3 - پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌ (11)ی ساڵی 2010ی هه‌مواركراو).

4 - پێشنیازه‌یاسای (رێكخستن و یه‌كحستنی عه‌لوه‌كان).

5 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره‌ (78)ی ساڵی 2012).

6 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای گرتنی مایه‌ی قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له‌ بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان ژماره‌ (18)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو).

7 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ژماره‌ (9)ی ساڵی 2006).

سێیه‌م: خستنه‌ڕوی بیرۆكه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان) سه‌باره‌ت به‌ (ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.