ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 17-9-2019 لەشاری سلێمانی دەرچووە دانەمەزراوەكانی كۆلێژی پزیشكی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەشنێ نەریمان، نوێنەری دەرچووە دانەمەزراوەكانی كۆلێژی پزیشكی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەرچووانی چوار خول بەفەرامۆشكراوی ماونەتەوە و دانەمەزرێندراون و حكومەت لەبەرامبەریان بێ هەڵوێستە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاكو دێت ژمارەی دەرچووانیان زیاتر دەبێت و حكومەتیش بێدەنگە و لەڕابردوودا بەبیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە داواكارییەكانیان وەلانراون، بەڵام حكومەتی ئێستا دۆخەكەی گونجاوە، بۆیە داوای دامەزراندن دەكەن.

راشیگەیاند "له‌ماوه‌ی پێشتردا له‌كاتی خستنه‌ڕووی داوه‌كارییه‌كانمان له‌ وه‌ڵامدا خراپی بارودۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی و دۆخی جه‌نگ، له‌و به‌هانانه بوون كه‌ به‌ گوێماندا ده‌دران و وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمانی پێ دەدرایەوە، بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ زووترین كات هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی جدیی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌م داواكارییانه‌ ببینین".