ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلا جاف- گەرمیان

ماوەی 2رۆژە دووبەرێوەبەری حكومی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان دەستگیركراون لەگرتن وگواستنەوەی گەرمیان بەند كراون.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەمە 18 / 9 / 2019 موقەدەم عەلی جەمال، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" عومەر محەمەد، بەرێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیكراوەو دادگای دەست پاكی گەرمیان لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی دەكات.

گووتیشی، ناوبراوبەپێی مادەی 307 دەستگیركراوە ، یاساكەش تایبەت بەوەرگرتنی بەرتیل.

بەپێی ئەوزانیاریانەی لەدادگاوەتایبەت بە رێگای كوردستان دراوە دەنگێكی تۆماركراو بەردەستە باس لەوەگرتنی بەرتیل دەكات لەلایەن ئەو بەرێوەبەرەوە ئەویش پارێزگاری لەخۆی دەكاو رەتی دەكاتەوە.

دەستگیركردنی ئەو بەرپرسە لەكاتێكدا كە دوێنێ بۆجاری دوەم لەمساڵدا، بەرێوەبەری گومرگی گەرمیان گیرا، ئاسانكاری بۆهێنانی جگەری قەدەغەكراوی ئێرانی كردوە

لەسەر دەستگیركردنی ئەو بەرێوەبەرش موقەدەم عەلی جەمال، گووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە رێگای كوردستانی راگەیاند، حوسێن ئەحمەد، بەرێوەبەری گەرمیان، دووبارە بەهۆی هێنانی جگەی قەدەغەكراوی ئێرانی لەمەرزی نێودەوڵەتی پەرێزخان بۆ هەرێمی كوردستان، دەستگیركراوە.

گووتیشی، هاوشێوەی پێشتر كەبەهۆیەوە دەستگیركرابوو، بەرێوەبەری گومركی گەرمیان نۆمەتبارە بەهێنانی جگەری قەدەغەكراوی ئێرانی.

گووتەبێژەكەی پۆلیسی باسی لەوەكرد ، ئێستا ئەو بەرپرسەی گومرگی گەرمیان لای ئەوان دەست بەسەرە.

لە ئیستادا بەرێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان لەگرتن وگواستەوەی گەرمیان لەگەڵ بەرێوەبەری گومرگی گەرمیان پێكەوە دەست بەسەركراون.