ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18-9-2019 بەرهەم ساڵح سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوەوە، دواتریش سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانەوە پێشوازی لێکرا.

بەرهەم ساڵح بوە یەکەمین سەرۆکی وڵات کە سەردانی پەرلەمانی کوردستانی بکات و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی کۆبونەوەکە، جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور کردوەتەوە.