ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وابڕیاره‌ پاش نیوه‌ڕۆی (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌)، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بگاته‌ شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم گفتووگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عێراق و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه‌ ده‌كه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، 17ی ئه‌یلول، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر، وابڕیاره‌ دوای نیوه‌ڕۆی (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌)، 18ی ئه‌یلول، محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بگاته‌ هه‌ولێر. 

بەگوێرەی زانیارییەكان، محمد حه‌لبوسی پێشنیازی نوێی له‌باره‌ی یاسایی بودجه‌ی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو پێیه‌ و ده‌یخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی هه‌رێم و وابڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.