ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

لە شاری كەركوك كچێكی بە ڕەگەز عەرەب لە لایەن برایەكی دەكوژرێت ودواتریش بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزە تەناهییەكانی شارەكە دەكات.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راست كردەوەو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە گەڕەگی كۆپانی شاری كەركوك كچێكی تەمەن هەڤدە ساڵی عەرەب لە لایەن برایەكی دەكوژرێت ودواتریش كەسە بكوژەكە خۆی ڕادەستی پۆلیسی شارەكە دەكات.

گوتیشی:- چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە نێو سەتڵێكی خۆڵ وخاشاك لە ناو نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك منداڵێكی ساوای فڕێدراو دوزرایەوە ودوای بەدواداچونی ورد لە لایەن پۆلیسەوە دەركەوت ئەو منداڵە هی كچە كوژراوەكەیە كە ڕە نگە كوشتنی پەیوەندی بەو منداڵەوە هەبێت.