ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەڵمانیا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە ماوەی مانەوەی سەربازانی لە عێراق و كوردستان کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەو وڵاتەن، درێژکردەوە .

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دریژکرایەوە.

لە بڕیارەکەدا ١٠٠ سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا کەمکراوەتەوە و ژمارەیان دەگەیەنراوەتە ٧٠٠ سەرباز.

سەربازە ئەڵمانییەکان لە کەمپەکاندا مەشق بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەکەن لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

لە لایەکی ترەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاری دا کە ماوەی مانەوەی یەکە سەربازیەکانی لە ئوردن کە فڕینی چاودێری بەسەر ئاسمانی سووریادا ئەنجام دەدەن تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠ درێژ بکاتەوە.

ئەڵمانیا نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لە مالی، عێراق، ئەفغانستان و سووریادا هەیە.

چاوەڕێ دەکرێت ئەو بڕیارانەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دراوە لە لایەن ئەنجوومەنی فیدراڵیە