ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئەیلولی 2019، کۆبونەوەی لایەنە كوردستانییەكان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و دوابڕیار لە دروستکردنی لیستی ھاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەدەن.

پەیامنێری رێگای كوردستان لە هەولێر رایگەیاند، کۆبونەوەی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ شاری هه‌ولێر 

پەیامنێری رێگای كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ، جگه‌ له‌ نه‌وه‌ی نوێ کە پێشتر رایگەیاندبوو، سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان لە کۆبونەوەکەدا بەشدارن.

دەشڵێت، كۆبونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان تایبه‌ته‌ به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و پێكهێنانی یه‌ك لیستی كوردی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای كه‌ركوك.

بڕیارە مانگی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق بەڕێوەدەچێت و لایەنە كوردستانییەكانیش دەیانەوێت لە سنووری پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و دیالە بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكەدا بكەن.