ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

پاش بڕیاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەلێدنی لۆگۆ لە ئۆتۆمبیلە حكومیەكان، لە ئەمڕۆوە دووشەمە30 / 9 / 2019 بەشی ئامێرسازی لەهاتوچۆی گەرمیان هەڵدەستێ بە لێدانی لۆ گۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئۆتۆمبیلە حكومیەكان.

كارزان مەجید ، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هتوچۆی گەرمیان، بە رێگای كوردستانی راگەیاند، وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، لە ئەمڕۆوە دووشەمە 30 / 9 / 2019 ، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان‌ و بەڕێوەبەرێتیەكان ‌و فەرمانگە حكومیەكانی ئیدارەی گەرمیان دەكەینەوە بە مەبەستی لێدانی (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان) بە ئۆتۆمبێلەكانیان، سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان/بەشی ئامیرسازی) لیژنەی تایبەت بە لۆگۆبكەن.

گووتیشی، ئەم بانگەوازەش لەپاش ئەوەدێت بەبریاری حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان دەبێ ئۆتۆمبیلە حكومیەكان لۆگۆی تایبەت لە ئۆتۆمبیلەكانیان بدەن،بۆیە بە مەبەستی وەرگرتنی لۆگۆی تایبەت بە حكومەتی هەرێم بۆ ئۆتۆمبیلی حكومی دەبێت بەرێوەبەرایەتی وفەرمانگەحكومیەكان ئۆتۆمبیلەكانیان بهێنن بۆبەرێوەبەرایەتیمان.

لەماوەكانی رابرودا ئۆتۆمبیلی حكومی لەپاش دەوامی فەرمی لە ناوچەجیاجیاكانی كوردستان و سنوری گەرمیان بۆمەبەستی تایبەتی بەكاردەهێرا بۆیە لەرێگەی ئەم لۆگۆیەوە ئۆتۆمبیلەكان دەناسرێنەوە و رێگری دەكرێ لەبەكارهێننیان بۆ مەبەستی تایبەتی.