ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلا جاف

بەهۆی كاری فیرتاوكردنەوە لەسبەینێ وە رێگەی دەربەندیخان بۆسلێمانی دادەخرێت و12 رۆژ دەخایەنێت،بەرێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێ رێگەی تر بەكاردەهینرێت لەنێوان سلێمانی وگەرمیان بۆهاتوچۆكردن.

رێژەن بورهان، بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان، بە ریگای كوردستانی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ڕێگاوبانی سلێمانی ئاگاداریان كردین سبەینێ بەرواری ۷/۱۰/۲۰۱۹ بەهۆی قیرتاوكردنی ڕێگای نێوار دەربندیخان وارماوا كەماوەی چەندڕۆژێكە بڕینی ڕێگاكە دەستی پێكردوە لەوبەروارەوە دەست دەكەن بەقیركردن و چاككردنی ئەكتافی ڕێگاكە بۆئەومەبەستە ڕێگای دەربندیخان سلێمانی دادەخرێت.

بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان گووتیشی، هاتوچۆ بەم شێوەیەی لێدێت:

۱-هاتوچۆكردن لەسلێمانی بۆدەربندیخان دەكەوێتە سەر ڕێگای گوندی زەلەڕەش-ناوتاق-چەمەرگە بۆدەربندیخان و بەرەوگەرمیان،كەسەرەتای ڕێگاكە لەفەرعی ڕێگای گوندی زەلەڕەش نزیك زەڕایەنی كۆنەوە دەستپێدەكات.هەموئۆتۆمبێلێكی بچوك و بارهەڵگر هاتن لەسلێمانی و وارماواوە بۆدەربندیخان كەلار دەكەوێتە سەرئەم ڕێگایە.

۲-ڕێگای دەربندیخان بۆسلێمانی ئۆتۆمبێی تایبەت و پیكاب و لەدوتەنی بۆخوارەوە دەكەوێتە سەر ڕێگای قەرەداغ-سلێمانی.وەشۆفێر ئارەزومەندە ئەگەر ڕێگای سۆڵە بەكاربهێنێت بۆگەشتن بەشارەزور و وارماوا.

۳-سەبارەت بەئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەدوتەنی گەورەتر بۆسەرەوە دەتوانێت بەڕێگای تونێل بۆ وارماوا هاتوچۆ بكات ئەوەش بەپێی ئیش و كار لەوڕێگایەدا هەندێجار ڕاگرتن و لادانی كاتی تێدەكەوێت و پێویستە بەڕێگای خۆڵی تەنیشت شەقامەكەدا هاتوچۆبكرێت،پێدەچێت بەوهۆیەوە ئاستەنگی و دژواری ڕولە شۆفێرانی بەڕێز بكات بەڵام ناچاری و نالەباری هەلومەرجی ڕێگابەدێلەكان وادەكات ئەمەیان باشترین بەدیل بێت.

ئەوەشی خستەروو، بۆیە پێویستە سەرجەم شۆفێرو سەرنشینان ئاگاداربكەینەوە كە بتوانن دان بەخۆدابگرن تاوەك هیچ ڕوداوێكی مەترسیدار ڕونەدات و هەروەها شۆفێرانی بارهەڵگر ڕەچای نالەباری هەلومەرجی ڕێگاكەبكەن و هاتوچۆكردن كەم بكەنەوە بۆپێویستی نەبێت تائەوەی نەبن بەگرفت بۆتیمەكانی چاككردنی ڕێگاكەو خۆشیان بەوهۆیەوە زەرەرمەندنەبن.

بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان، راشیگەیاند، ماوەی داخستنی ڕێگاكە ۱۲ڕۆژ دەخایەێت لەبەرواری دیاری كراوەوە وەكو ئەوەی ئێمەیان لێ ئاگاداركردۆتەوە.هەروەها لە۲٤كاتژمێردا لانی كەم ڕۆژانە ۱٥كاتژمێر كاركردن لەسەر ڕێگاكە هەیە بەئامانجی ئەوەی بەزوترین كات پرۆژەكە تەواوبكرێت،هاوكات مەفرەزەكانی هاتوچۆی ئێمەوەك بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربندیخان و بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی قەزای شارەزور لەهەردو لاوە هاوكارو هەماهەنگ دەبین بۆ كارئاسای و ڕێ نیشاندانی شۆفێران بۆئەوەی بتوانن ئاسان گەشتەكانیان بكەن ئامێرو ئۆتۆمبێلەكانمان لەخزمەتی شۆفێراندایە بۆهەر گرفت و لەمپەڕێك.دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكەن بەژمارەتەلەفۆنی ۰۷۷۰۲٤۳٥۲٥۳