ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک بکرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە روبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان دەکرێت".

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.