ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

رێكەوتی 2019/10/8 شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوون لە  دكتۆر كاوە محمود سکرتیری حزب و  ئەبو کاروان و شلێر عبدوالمجید ئەندامانی مەکتەبی سیاسی  و عوسمان زیندانی ئەندامی سەرکردایەتی  و گۆران حسین لێپرسراوی پەیوەندیەکانی سلیمانی، سەردانی هاوپەیمانی نیشتمانی کرد لەلایەن ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و دکتۆر ئاڤێستا یاریدەدەری سەرۆک و خاتووسەرگوڵ و کاک ئومێد قەرەداغی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی پێشوازی کران.

لەدیدارەکەدا باسی پەیوەندی هەردوو لا و هەوڵدان لەخاڵ وکاری هاوبەشدا کرا و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە وهەرێمی کوردستان تاوتوی کراو هاوهەڵوێست بوون کە پێویستەبە شێوەیەکی واقیعی ودوور لەسیاسەتی پۆپۆلیستی دریژە بەتێکۆشان بدرێت لەپێناو ژیان و،گوزەرانی خەڵک،و کاروهەڵویستی هاوبەش لەکەرکوک و ناوچەکانی تر ی جێ ناکۆک بەپێویست زانرا