ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هێزەكانی سووریای دیموكرات داوا لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات ناوچەی دژەفڕین بۆ باكووری رۆژهەڵاتی سووریا رابگەیەنێت.

رۆژی چوارشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2019 ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت، بە بیروباوەڕێكی باشەوە بەشداریمان لە رێككەوتنی ناوچەی ئارام كرد لەنێوان ئەمریكا و توركیا، بەڵام ئەو رێككەوتنە ئێمەی بێ بەرگری هێشتەوە.