ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ‌ 2019/10/9 لە مەراسیمێكی شكۆداردا بەشێك لە ژنانی تێكۆشەری حزبی شیوعی كوردستان رێزیان لێنرا.

 لەم مەراسیمەدا دوای وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان وتەی حزبی شیوعی كوردستان لەلایەن هاوڕێ‌ هاژە سلێمان ئەندامى كۆمیتەی ناوەندی خوێندرایەوەو دواتر هاوڕێ‌ چەتۆ بەڕانەتی وتەیەكی لەسەر ئەم مەراسیمە پێشكەش كرد، دواجار 15 ئافرەتی تێكۆشەر و شەهید كە هەموو ژیانیان بۆ خزمەتی حزب و نیشتمان تەرخان كردبوو، هەندێكیان 5 شەهیدو تیایدا بوو 3 شەهیدو هەش بوو لەنێو زیندانەكانی بەعس شەهید ببوو قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشراو دڵنیای هەموو لایەك كرایەوە كە ئەم رێزنانە هەنگاوی یەكەمە و رێزنانی دی بەدوادادێ‌ كە تەواوی ئافرەتانی تێكۆشەر كە بەسەدان دەبن رێزیان لێدەنرێت، دواتر هاوڕێ‌ نیشتمان كەمال ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەت كێشان وتەیەكی شایستەی بەم بۆنەوە پێشكەش كردوو كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.

Image may contain: 1 person, outdoor

Image may contain: outdoor