ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوێنێ‌ شەو سووپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی تۆپبارانی بەرزاییەکانی مشتەنوریان کردو لەئەنجامدا سەربازی ئەمەریکی و فەرەنسی بریندار دەبن کە لە بنکەیەکی سەربازین لەو بەرزاییەکی ناو شاری کوبانێ.

ڕۆیتەرز و چەند میدیایەکی عەرەبی و میدیاکانی نزیک "هەسەدەش باس لەوە دەکەن کە بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بۆ بەرزاییەكانی مشتەنوور کە بنکەی سەربازی ئەمەریکاو فەرەنسای لێیە، ژمارەیەک سەربازی ئەو دوو وڵاتە بریندار بوون.

چاودێران پێیانوایە ئەگەر ئەو تۆپبارانە تورکیاو هێزە هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی ئەنجامیان دابێت، ئەوا فشارەکانی ئەمەریکا و رۆژئاوا بۆسەر تورکیا بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، چونکە دۆناڵد ترامپ چەند جارێک هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە گیانی سەربازەکانی لە پرۆسەی هێرشەکەدا پارێزراوبێت.