ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی شەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2019 لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوووەكان لە هەولێر 14 لایەنی سیاسیی گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

لە یاداشتی لایەنە سیاسییەكان هاتووە، دیسانەوە بە بەرچاوی وڵاتانی دونیا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، كورد دووبارە دەبێتەوە قوربانی بەهۆی بێدەنگبوونی وڵاتان و هاوپەیمانەكان كە لەئێستادا دۆخەكە بە ئاراستەیەكدا دەڕوات كە زەرەمەندی یەكەم و كۆتایی كورد و گەلانی رۆژئاوای كوردستانە.

هەر لەیاداشتەكەدا هاتووە، ئەم هێرشە خزمەت بە تیرۆرستان و توندرەوان دەكات و مەترس سەرهەڵدانەوەی گروپی تیرۆرستی داعش دەهێنێتە ئاراوە.

 

داواكاری لایەنەكانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- بەمەبەستی راگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا، (UN) هەوڵەكانی چرتر بكاتەوە و سنورێك بۆ ئەم هێرشانە دابنێت

2- پاڵپشتی گەلەكەمان بكرێت لە هەریەكە لە (عێراق و سوریا و ئێران و توركیا ) لە هەڵبژاردەی دیموكراتیانەی ژیانی خۆیان

3- ئەركی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و (UN) كە بە پێی پەیمانامەكانی كۆمەڵەی گەلان و ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی پارێزگاری لە ئارامی و سەقامگیری لە جیهاندا و پاڵپشتی گەنی زوڵملێكراو بكەن.

4- پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەكانیان بە ئاراستەی راگرتنی ئەو هێرشە و چارەسەكردنی كێشەكانی رۆژئاوای كوردستان چربكەنەوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو هێرشەشدا هەوڵبدەن سنورێك بۆ بەرژەوەندییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان دابنێن.

Image may contain: 8 people, people smiling, crowd, sky, cloud and outdoor