ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێم رایدەگەینێت: هه‌موو هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌رێكانی و گرێسپی تێكشكاون.

مه‌سعود حه‌سۆ، نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێم راگه‌یاند: به‌رخۆدانی رۆژئاوای كوردستان له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و سوپای توركیاو میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ستیان بگات به‌ گرێ سپی و سه‌رێكانی.

نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی باسكرد: "به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو شاره‌یان پێ داگیر نه‌كراوه‌، به‌هۆی به‌رخۆدانی سه‌ختی هه‌سه‌ده‌وه‌".

مه‌سعود حه‌سۆ وتیشی، به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیاوه‌ پێكراوه‌ و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گیان له‌ده‌ستدانی تیادا نییه‌.

دەشڵێت، توركیا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند گوندێكیان له‌ سنووری گرێسپی كۆنتڕۆڵ كردووه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌وان هێشتا شه‌ڕڤانان له‌و دوو گونده‌ش به‌رگری سه‌خت ده‌كه‌ن.