ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زاهیر ئیبراهیم
كاتژمێر 3 و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاروچكەی سۆران،چالاكوان و ڕۆژنامەنووسان و جەماوەری شارەكە خۆپیشاندانێكی فراوانیان لە سەنتەری شاری سۆران بۆ كۆتایی بازار ئەنجامدا لە خۆپیشاندانەكەدا بەردوشمی ئەردووگان فاشیست ناتوانێت ڕۆژئاوا داگیربكات سەركەوێت خەباتی گەل لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو.
لە خۆپیشاندانەكەدا ئامانج وەرتی بەناوی خەڵكی سۆران و دەورووبەری بەیاننامەیەكی ناڕەزایی خوێندەوە، ڕایگەیاند" بەتوندی ئیدانەی داگیركاری سوپای تورك دەكەین و داواكارین سوپای تورك ناچاربكرێت بە ڕاگرتنی هێرش و ئۆپراسیۆنەكانی بۆ سەرە ڕۆژئاوای كوردستان ".
هەروەها لە بەیاننامەكەدت هاتووە " وەك خەڵكی سۆران و دەوروبەری داواكارین سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان لە پەرلە مانی كوردستان كۆببنەوە و جاڕی بە ستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و یەكگوتاری و یەك هەڵوێستی كوردان بدەن و هاوكات هەموو هەوڵە دبلۆماسیەكانیانەبخەنە گەڕ بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری تورك بۆ سەر باشوری كوردستان" .
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكرا " داواكارین پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك سازبدات و كونسوڵی توركیا لە هەرێم بانگهێشت بكات و نیگەرانیەكانی خەڵكی كوردستانی پێ ڕابگەیەنێت و هەرێمی كوردستانیش فشارەكانی بۆ سەر توركیا ڕابگەیەنێت و بەپەلە سوپای تورك لە هەرێمی كوردستان و لە سنوری سۆران دەربكرێت و توركیا ناچار بە ڕاگرتنی تۆپبارانكردنی هەرێمی كوردستانیش بكرێت ".
لە كۆتایی بە یاننامەكەدا هاتووە داوا لە وەزارەتی بازرگانی و بازرگانان دەكەین مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی كاڵای تورك ڕابگرن و هاوشاریان سەیركردنی دراماتوركیەكانیش ڕەت بكەنەوە ".