ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرایكرد، لەخۆپیشاندانەكانی ماوەی پێنج رۆژی رابردوی شارەكانی عێراقدا 100 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان كوژراون و زیاتر لە 5500 كەسیش برینداربون.

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی پێنج رۆژی رابردوی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند،"لەخۆپیشاندانەكانی ماوەی پێنج رۆژی رابردوی شارەكانی عێراقدا 100 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان كوژراون و زیاتر لە 5500 كەسیش برینداربون".

ئاماژەی بەوەشكرد، 399 خۆپیشاندەر دەستگیركراون و لەو ژمارەیەش 343 خۆپیشاندەریان ئازادكراون و زیانیش بە 98 بیناو باڵەخانەی حكومی و تایبەت گەیشتوە.