ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە رایدەگەیەنێت کە تا ئێستا نزیکەی چل ھەزار توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە شاری ھەولێر تۆمار کراون.

پەرلەمانتار لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان زانا مەلا خالید، ٧٠٠ ئامێری پشکنینی نەخۆشی شەکرەی بۆ سەنتەرەکانی پشکنینی نەخۆشییەکانی شەکرە لە شاری ھەولێر دابینکرد.

بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە شوان ئیسماعیل راگەیاند کە لە شاری ھەولێر، ٤٠ ھەزار و ٧٥٩ توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە سەنتەرەکەمان تۆمار کراون، کە تیاییدا لەم ژمارەیەش ٨٩٣ منداڵ ھەیە، زیاتر لە ٧ ھەزار توشبووش ئاوارە و پەنابەرن و ٣٢ ھەزار و ٨٦٦ توشبووش خەڵکی سنووری پارێزگای ھەولێرن. شوان ئیسماعیل ئەوەیشی خستەڕوو کە دواین حاڵەتی تۆمارکردنی نەخۆشی شەکرە ھاووڵاتییەکی سووری بووە کە بەم دواییە بەھۆی بارودۆخی سووریاوە ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان.

شوان ئیسماعیل گوتيشی: "ئەو ئامێرنەی بۆ سەنتەرەکەمان دابینکراوە ناتوانین بۆ ھەموو نەخۆشانی دابین بکەین بەڵام ئەوانەی پێشتر توشی نەخۆشی شەکرە بوونە زۆربەیان ئامێری پشکنینیان ھەیە، بۆیە ئەو ئامێرانە دەدەین بەو کەسانەی کە تازە توشی نەخۆشی شەکرە بوونە یاخود منداڵن".