ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەنگۆی برینداربونی مەزلوم كۆبانی رەتكردەوە و رایگەیاند،"فەرماندەی گشتی هەسەدە لەسەر ئەركەكانی بەردەوامە".

مستەفا بالی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە سەرقاڵی ئەرکەکانیەتی و جەنگی دەرونی کاریگەریی نابێت لەسەر گەلەکەمان".

پێشتر چەند میدیایەك بڵاویانكردەوە كە مەزلوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات برینداركراوە، ئەوەش نیگەرانی زۆری لای كوردستانیان لێكەوتەوە.