ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى (٥٣٣) خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردنەوەى زیاترى لەوبارەیەوە داو ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له‌ ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەروەرگرتنى (٥٣٣) خوێندکارى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ وپەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (9201-2020).

بەو بۆنەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى لە دەرچوانى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان کردو هیواى خواست لە ماوەى خوێندنەکەیان لە زانکۆکان بتوانن بە زانست و زانیارى خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەن.

جێگەى ئاماژەیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە خوێندکارانى وەرگیراو  دەکات سەردانى نوسینگەى کەرکوک-ى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.