ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و زەوی لەرزەی هەرێم رایگەیاند" ٧:٣٤ ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٣ پلەی رێختەر شاری قەڵادزێی هەژاند".

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە قوڵایی زەوی لەرزەکە ١٠ کم بووەو شوێنی روودانی زەوی لەرزەکە ٣٢ کم لەشاری قەڵادزێوە دووربووە.

زەوی لەرزەکەی شاری قەڵادزێ هیچ زیانێکی بەداوە نەبووە.

هەر ئەمڕۆ بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران بۆ سێیه‌م جار زەوی ‌له‌رزه‌ پارێزگای هورمزكانی له‌ باشووری وڵاته‌كه‌یان هه‌ژاندووه‌، گوڕی دوایین بومه‌له‌رزه‌ش به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر 5.4 پله‌ بووه‌، تائێستاش لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران باسیان له‌ زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووە.