ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە شارۆچکەی عەین عیسا کەسێک کوژرا و چوار کەسی تریش برینداربون.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردمانی دانیشتوانی مەدەنی ناوچەی هەیشەی نزیک عەین عیسای کردوە.

دانیشتوانی ناوچەکە داوایان لە وڵاتان کردوە ڕێگری لە بۆردمانەکانی تورکیا بکەن، چونکە رۆژانە دوبارە دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ رۆژئاڤای کوردستان، بەدەیان کەسی مەدەنی کوژران و برینداربون، هاوکات نزیکەی 300 هەزار کەسیش ئاوارەبون.