ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی داواکردنی دامەزراندن، گردبوونەوە و لەحاڵەتی جێبەجێ نەکردنی داواکەشیان بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەکەن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە،10ی تشرینی دووەمی 2019 لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەمەبەستی دامەزراندنیان رێکخست.

کارزان فیزیک، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاكانی راگەیاند "شەش ساڵە دامەزراندن وەستاوە و ئەوانیش بەمافی خۆیان دەزانن وەک مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی، چونکە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە دەکەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان تا مانگێک چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێم دەکەن، بەپێچەوانەوە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەکەن.