ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- كەلار

هاو شێوەی شار و شارۆچكه‌كای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سه داوای دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەو فه‌رمانبه‌رانە رایدەگەینێنن، دواكارین هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست فەرمانبەرانیش بڕیاری بە هەمیشەییان بدرێت.

رۆژی پێنجشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە پەسەندکرا.