ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ھەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشانگای بەرھەمە ناوخۆییەکانی کشتوکاڵ کرایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە،10ی تشرینی دووەمی 2019 پێشانگاى به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ پاركى (شانه‌ده‌ر)ى هه‌ولێر کرایەوە، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ھاووڵاتییەکی زۆر بۆ کڕینی بەرھەمە خۆماڵییەکان ھاتوونەتە شوێنی پێشانگاکە.

لەو پێشانگایەدا میوه‌، ھەنگوین، گوێز و بەرھەمە جۆراوجۆرەکانی شوێنەکانی ھەرێمی کوردستان نمایش کراون.