ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌نێو لیوایه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پله‌دار بونه‌ قوربانی. 

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2019) له‌نێو لیوای 12ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش شه‌ڕ روویدا و به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كیشه‌وه‌ دوو پله‌دار كوژران و سێ پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارەییەكان، لەکاتی دابەشکردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە، له‌نێوان پێشمەرگەیەک و لیژنه‌ی دابه‌شكردندا ده‌مه‌قاڵی دروستبووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ دەمانچەی دەرهێناوە و تەقەی کردوە له‌ ئاكامدا دوو ئەفسەر كه‌ یه‌كێكیان بە پلەی رائیده‌ بەناوی (سەباح ئەشکەوتی) کوژراون و سێ پێشمەرگەش برینداربوون و تەقەکەرەکەش کە پێشمەرگەیە دەستگیرکراوە".

لە زانیارییەكە ئەوەش هاتووە، "بریندارەکان یەکێکیان کوڕی رائید سەباح ئەشکەوتیە و ئەوانیش تریش پاسەوانن و رووداوەکەش لەناو بارەگای لیوای 12ی هێزی پێشمەرگە بووە لە نێوان بەردەرەش و بەعشیقە لەسەر پردی مەندان".

لای خۆشیەوە وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر کوژرانی دوو ئەفسەری لیوای 12 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان ٢ ئەفسەر لە لیوای١٢ ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

ئاناژە بەوەش دەكات: وەزارەتی پێشمەرگە کەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر کردووە، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکدەهێنرێت و دوای ئاشکرابوونی راستییەکان رادەگەیەنین.