ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە نەخۆشخانەی تایبەتەكان و رایدەگەیەنێت، دەبێت هەمو جۆرە نەشتەرگەرییەك لە دوای كاتژمێر2ی پاشنیوەڕۆی ئەنجامبدرێت.

محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگیەاندووە، "وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتییەکان دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت هیچ جۆرە نەشتەرگەریەك لە بەیانییان ئەنجامبدرێت".

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە لە کاتژمێر (2)ی پاشنیوەرۆ لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری ئەنجامبدرێت، بەپێچەوانەوە روبەرو سزای یاسایی دەبنەوە.