ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەروان حەمەخورشید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بۆ پیشانگەکان  ڕاگەیاند "کۆمپانیای ئەتڵس ئەسیڵ بەھاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی یەکەمین خولی پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب كردۆتەوە".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل ڕاشیگەیاند "پیشانگەکە لە یادی ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی ١١/١٤ بۆ ١١/٢٣ لەبینای پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی كراوە دەبێت، بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەند و بڵاوکراوەی نیشتمانی و بیانی و عەرەبی بەڕێوەدەچێت".

وتيشى: ئەوانەی بەشدارییانکردووە لە وڵاتانی تونس و جەزائیر و سعودیە و ئیمارات و سۆدان و ئوردن و عێراق و ئێران و تورکیا و کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان پێکدێن.

جەختیکردەوە پیشانگەکە بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوامدەبێت لەکاتژمێر ١٠ بەیانی ھەتا ٧ی شەو کراوە دەبێت.