ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پرسی نەوت و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 سەردانی بەغدا دەکات.

 سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه‌ رۆژی هه‌ینی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌، دوێنێش داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق كرد به‌په‌له‌ شوێنه‌كه‌ی پڕبكه‌نه‌وه‌.

خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "رێكه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌و په‌یوه‌ندی به‌كه‌سه‌كانه‌وه‌ نییه‌و پێش روداوه‌كان ناكه‌ون".

 ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا باسی لەوەشکرد، "هەولێر و به‌غدا زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن و حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومەتی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی 2020 ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات".