ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە لە ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و كاریگەرییەكەی رۆژی سێشەممە كۆتاییدێت.

 كەشناسی رۆژی یەكشەممە كانوونی یەكەمی 2019 لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بەوە دەكات، شەپۆلێكی باران بارینی بەلێزمە ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی - ئیدارە گەرمیان و پارێزگای كەركووك دەگرێتەوە.

 شەپۆلەكە لە كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو یەكشەممە، دەستپێدەكات. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی رێژەی باران بارین لەنێوا 30 بۆ 50 ملم دەبێت و رۆژی سێشەممە كاریگەرییەكەی كۆتاییدێت.