ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جیڤارا گه‌رمیانی

به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل، نۆ هاوڵاتی برینداربوون و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژاركراون له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار و ته‌ندروستیشیان مه‌ترسی له‌سه‌ر نیه‌.

شەوی رابردوو، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان شارۆچكه‌ی كه‌لار و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له‌ سنوری شاره‌دێی قۆره‌توویی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قینیی پارێزگای دیاله‌، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا.

كارزان مه‌جید،به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان، به‌ ریگای كوردستانی ووت ، لەنزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆره‌توو ڕوویدا، له‌نێوان ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر و مینی پاسێك، ئۆتۆمبێله‌ بارهەڵگره‌كه‌ بەئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕۆیشتوە و مینی پاسەکە بەئاراستەی شارۆچكه‌ی کەلار هاتووه‌.