ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گیڤارا گه‌رمیان

چه‌ته‌كانی داعش به‌ هاوه‌ن و چه‌كی قه‌ناس هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر گوندێكی سنوری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ و سوپای عێراق به‌رپه‌رچیداونه‌ته‌وه‌ و چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون.

شەوی رابردوو، له‌ ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین، چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندێك و هێرشه‌كه‌یان بێ زیان بوو.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕێگای كوردستان كه‌وتووه‌، چه‌ته‌كانی داعش 3 گوله‌هاوه‌نیان ئاراسته‌ی ماڵی ئه‌لبو حه‌مید كردووه‌، له‌نزیك گوندی ئه‌یلصمێدع له‌ناوچه‌ی شێخ باوه‌ و دواتر چه‌ند گوله‌ قه‌ناسێكیان ئاراستی ماڵه‌كه‌ ته‌قاندووه‌، هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی چه‌ته‌كانی داعشیان داوه‌ته‌وه‌ و چه‌ته‌كان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوه‌ .

هێرشه‌كه‌ی داعش هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستا هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ی شێخ باوه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ .

ئه‌لبو حه‌مید پیاوێكی عه‌ره‌به‌ و خۆی و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سه نزیكه‌‌كانی له‌نزیك گوندی ئه‌لصمێدع، سه‌ر قاڵی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵداری مه‌ڕو بزنن، ساڵی ڕابردوو چه‌ته‌كانی داعش ژماره‌یه‌ك مه‌ڕو بزنیانیان ڕفاند و دواتر به‌ شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلار پێیان دانه‌وه‌.