ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەوی رابردوو ١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ڕێكەوتنێكی لەگەڵ سەركردەی هێزەكانی روسیا لە سوریا ئاشكرا کرد.

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە هەژماری فەرمی خۆی لە "تویتەر" ڕایگەیاند" ئەمڕۆ پێشوازیمانكرد لە ئەلیكساندەر چایكۆ، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی روسیا لە سوریا، كۆبونەوەكەش ئەنجامێكی زۆر باشی هەبووە".

كۆبانێ‌ وتیشی" له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌، رێكه‌وتین له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی‌ هێزه‌كانی‌ روسیا له‌شارۆچكه‌كانی‌ عاموده‌، ته‌ل ته‌مر و عه‌ین عیسا".

لە کۆتایدا مەزڵووم کۆبانێ دەشڵێت" ئەو هەنگاوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ناوچەكەیە".