ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەوان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە.

 لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێم دەڵێت " حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان".

ئەوەشهاتووە "هیوداراین خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەک و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین".