ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کارزان حمەجان

لە بەیاننامەیەکدا ڕونکراوەتەوە و ئاماژە بەشێوازی بەشداری کردن و چۆنێیەتی هەڵبژاردن کراوە ئەمەش دەق بەیاننامەکەیە:

بەیاننامەی هەڵبژاردن

بۆ گشت هاورێ یانی بەڵێندر...

پاش رێز و سڵاو...

پاش هەوڵیکى زۆر ، لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران وەک یەکەم لق لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی ئەندامانی بۆ گۆنگرەی گشتی کە وا بریارە ١ی ٦ی ٢٠٢٠ لە هەولێر بۆ ماوەی ٣ رۆژ ببەسترێت ، کە لەو کۆنگرە چاوەروانکراوەدا پێرەو پرۆگرامی یەکێتی بەڵێندەران هەموار دەکرێتەوە و هەیکەلیەتی یەکێتی بەڵێندەران بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری دەکرێت و لەسەر پێرەو پەسەند کراوەکە دەستەی باڵا و لقەکان و ئەنجومەنی چاودێری دیاری ئەکرێن .. هەر بۆیە پێتان رادەگەیەنین:

1/لە رێکەوتی 19-١-٢٠٢٠ رۆژی یەک شەممە دەرگای خۆ پاڵوتن دەکرێتەوە تا تەواو بونی دەوامی فەرمی رۆژی پێنج شەمە 23-١-٢٠٢٠ بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

-پاڵێوراو ئەندامی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان- لقی سلێمانی بێت .

-پاڵێوراو دەبێت ناسنامەی ئەندامێتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ نوێ کردبێتەوە.

-پاڵێوراو نابێت کارمەندی کەرتی گشتی بێت و پێویستە بەڵینامە پڕ بکاتەوە کە کارمەندی کەرتی گشتی نیە.

-پاڵێوراو پێویستە 400 هەزار دینار وەک رەسمی بەشداری بدات کە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

-ئەو کەسەى خۆى دەپاڵێوی پێویستە کۆمپانیاکەى بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندام بێت لە یەکێتی بەڵێندەران.

٢/ لەبەرواری ١٥-٢-٢٠٢٠ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە ئامادە بوونی لایەنی ئیداری و یاسایی پێویست .

٣/ ئەو ئەندامەی کە دەنگ دەدات پێویستە ناسنامەی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ یاخود ٢٠٢٠ نوێ کردبێتەوە بە پێچەوانەوە مافی بەشداری لە دەنگدانی نابێت.

٤/ ئەو ئەندامانەی ناسنامەیان نوێ نەکردوەتەوە(٢٠١٩ یاخود٢٠٢٠) تاکو ٦-٠٢-٢٠٢٠ ناسنامە نوێ دەکرێتەوە و دوای ئەو بەروارە مافی دەنگدانی نابێت بەهۆی ئەوەی لیستەى دەنگدەران دەنێرێت بۆ دادوەر و لایەنی بەرپرس بەمەبەستی ئامادە بوون لە پرۆسەکەدا و سەرپەرشتی کردنی

٥/ بە وردی لە رێگەی بەیانامەیەکی ترەوە شێوازی دەنگ دان و دەنگدەر دەتوانێت چەند دەنگ بدات و شوێنی دەنگدانتان بۆ ئاشکرا دەکەین راستەوخۆ پاش تەواو بوونی پرۆسەی خۆ پاڵاوتن.

٦/دەنگدەر ئەبێت خۆی ئامادە بێت بۆ دەنگدان و بە هیچ شێوەیەک و بە هیچ رێگەیەکی تر جگە لە ئامادە بوونی خۆی دەنگ نادرێت.

7/ ئەندامانی لقی راپەرێن کە داواکاریان پێشکەش کردوە بۆ کردنەوەى لق کە ژمارەیان 57 کۆمپانیایە مافی خۆپاڵاوتن و دەنگدانیان نیە و هەر کۆمپانیایەکی تر دەیەوێت دۆسێی بگوازێتەوە بۆ لقی راپەرین ئەوا پێویستە پێش 6/2/2020 دۆسێکەى گواستبێتەوە و ناوی لەناو لیستی دەنگدەرانی لقی سلێمانی بسرێتەوە....

8/ داواکارین لە هەموو بەڵێندەران بە گەرموو گورى بەشدارى پرۆسەى خۆپاڵاوتن یاخود دەنگدان بکەن و نوێنەرەکانیان دیاری بکەن.

بە هیوای سەرکەوتنی کۆنفرانس و کۆنگرە و رێکخستنی پێرە و پرۆگرامێکى تۆکمە کە لە ئاست گەورەی و کاریگەری نەقابەکەماندا بێت.

یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان - لقی سلێمانی

لیژنەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی گشتی