ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قایمقامی قەزای سۆران رای گەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، ڕێگەی نێوان هەولێر - سۆران تا دەگاتە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران داخراوە.

کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رای گەیاند، ڕێگەکانی نێوان (هەولێر - سۆران)، (سۆران بۆ حاجی ئۆمەران و سیدەکان و مێرگەسۆر و خەلیفان و ڕانیە) بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە گیراون.

هاوکات داوای لە هاووڵاتیان کرد، هاتوچۆکردن بە تەواوەتی لەم ڕێگایانە رابگرن تا ئەو کاتەی تیمەکانیان سەرجەم ڕێگەکان پاک دەکەنەوە.

داواشی لە بەڵێندەران و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد، هاوکاریی تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە بکەن و بە شۆفەڵ و کرێدەرەکانیان هاوکار بن، تاوەکوو بتوانن بەسەر ئەو تەوژمە بەردەوامەی بەفردا زاڵ بن