ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

لە ئاكامی گەڕان و پشكنینی پۆلیسی 1024ی كەلار و لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلار شەوی رابردوو لەكافتریاكانی شاری كەلار پۆلێك مێرد منداڵی چەقۆ كێش گیران.

عەلی جەمال، گووتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنج شەمە 13 / 2 / 2020، بە رێگای كورستانی راگەیاند:" پۆلیسی 104ی كەلار و لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلار، ئەمشەوی رابردوو لەكافتریای شارەكە چوار مێر منداڵیان دەستگیركرد چەقۆیان پێ بووەو نێر گەلەیان كێشاوە".

ناوبراو گوتیشی :" تەمەنی ئەو مێرد منداڵانە لەخوارەوە ی 18 ساڵ بووە".

پۆلیسی گەرمیان هۆشداری دەدا هەرخاوەن كافتریایەك رێگە بە منداڵان بدات نێرگەلە بكێشن لەنێو كافتریاكاندا ئەوا ئەو كافتریایە دادەخرێت.