ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

بەبۆنەی 14ی شوبات(رۆژی شەهیدی شیوعی) لە گۆڕستانی گردە رەشە لە شاری هەولێر. چەند چالاكییەك ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2020، كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان مەراسیمێكی فراوانی ئەنجامدا.

لە مەراسیمەكەدا،سەرەتا دكتۆر كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، وتارێكی بەبۆنەی 14ی شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی پێشكەشكرد.

دواتر چەند پارچە شیعرێك هەر بەم بۆنەیە خوێندرایەوە و ژماریەكی بەرچاویش لە هاوڕێیان و خانەوادەی شەهیدن ئامادەی مەراسیمەكەبوون.

هەروەها، هاوڕێ عومەر خدر كاكیل، وتاری بنەماڵەی شەهیدانی خوێندەوە و جەختی لەسەر ئەوەكردەوە كە رێبازی شەهیدانی هەر بەزیندووی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبن.

لەكۆتایدا تاجە گوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدانی حزب دانرا.

Image may contain: 2 people, outdoor

Image may contain: 1 person, standing, crowd, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: 7 people, crowd, shoes, sky and outdoor

Image may contain: 1 person, on stage, crowd, sky, tree, basketball court and outdoor