ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، رێككەوتی24ی ئاداری 2020 پێنج توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە پارێزگای سلێمانی پەتاکەیان پەڕاندوە گەیشتوەتە 25 کەس.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێک لەژێرچاودێری و چارەسەری پزیشکیدا بون، پێنج توشبوی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاک بونەوە و گەرانەوە ماڵەکانیان.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕو، دوای راگەیاندن و تۆمارکردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئێستا ژمارەی چاکبوەکان لە سلێمانی گەیشتوەتە 25 کەس.

بە بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو رێككەوتی (24ی ئادار) 91 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو رێژەیەش تاوەکو ئێستا 27 حاڵەت چاکبونەتەوە و دو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوە.