ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند. 

ئەمرۆ چوارشەممە، 25ی ئاداری 2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، هەردووکیان پیاون و تەمەنیان 35 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرن".