ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەولێر
 
 
بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەولێر کە بڕەکەی 453  ملیار دینار دینارە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی ئاداری 2020، عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاند، ئەمڕۆ پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادوە گەیشتە هەولێر .

ئەمڕۆ وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) موچەیان وەرگرتوە، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی تر چاوەرێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین.