ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 بەشدایكردنی حزبی شیوعی كوردستان لە بانگەوازی جیھانی دژ بە كۆرۆنا

هەمیشە خۆر لە دوای باران سەرهەڵدەدات

لەسەر داوای حزبی شیوعی چین، حزبی شیوعی كوردستان بەشداریدەكات لە بانگەوازێكی جیهانی لە بارەی رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داوای كاری بەیەكەوەیی دەكات . 

حزبی شیوعی چین دەستپێشخەریەك بۆ پارتە سیاسیەكان دەخاتەروو بۆ بەهێزكردنی هاریكاری نێودەوڵەتی لە پێناو رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئەمەی خوارەوە دەقی بانگەوازەكەیە . 

بانگێشتنامەی هاوبەش بۆ پارتەكانی جیهان لە بارەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەرووبونەوەی هەوكردنی سییەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای تازەوە. 

لە ئێستادا بەشێوەیەكی خێرا هەوكردنی سییەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای تازە لەسەرتاسەری جیهان بڵاودەبێتەوە، بەشێوەیەك تەندروستی مرۆڤ و ئاشتی و گشەپێدانی لە جیهان رووبەرووی ئاستەنگی گەورە كردۆتەوە . 

ئێمە وەك پارتەسیاسیە سەرەكییەكان ئەرك و بەرپرسیارەتیمانە پاڵپشتی لە خۆشگوزەرانی گەڵ و گشەپێدانی نێودەوڵەتی و پارێزگاری ئاشتی و سەقامگیری جیهانی بكەین، لەم هەلومەرجەدا ئەم بانگێشتنامەیە رادەگەیەنین : 

1- سۆلیداریەتی و هاوبەشی و هاوسۆزی قوڵی خۆمان رادەگەینین بۆ توشبوانی ئەم ڤایرۆسەو كە بۆتە هۆی هەرەشە لەسەر ژیان و خێزان، سەری رێزو نەوازش بۆ ئەوانە دادەنوێنین كە پارێزگاری لە گیان و تەندورستیمان دەكەن بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری پارێزگاری تەندروستی كاردەكەن، پرسەو سەرەخۆشیش بۆ قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنین.

2- ئەگەر بەشێوەیەكی خێرا و كاریگەر زاڵ نەبین بەسەرڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری لەسەر گیان و تەندورستی ئاستێكی فراوانی خەڵك دادەنێت، و كاریگەری ترسناك لەسەر گشەپێدانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئاڵوگۆرو پەیوەندی لەسەر ئاستی تەواوی جیهانی لێدەكەوێتەوە . بانگێشتی تەواوی دەوڵەتانی جیهان دەكەین كە پاراستنی ژیان و تەندروستی گەلان لە ئاستی یەكەمدابێت ، بە گرتنەبەری رێكاری یەكلاكەرەوەو بەهێز بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە . 

3- بۆرێگری لە بڵاوبونەوەیدا ، بانگێشتی تەواوی دەوڵەتان دەكەین بۆ دانانی بەرنامە و سیاسەتی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپێی بارودۆخی واقیعی و تایبەتمەندی خۆیان، و گرنگیدان بە چارەسەركردنی توشبوانی، بە سود وەرگرتنی تەواو لە زانست و تەكنەلۆژیای تازە، و هەوڵدان كە باشترین دەرئەنجامی ھەبێت لە كەمترین كاتی پێویستدا . 

4- داواكارین لە سەرجەم هاوڵاتیانی جیهان، وشیاری بەرپرسیاریی كۆمەڵایەتی بەهێزبكەن و هاوكاری لە كاری خۆپارێزی بكەن بۆ سەركەوتن بەسەر ئەم پەتایە. هاوكات هانی تەواوی دەوڵەتان دەدەین بۆ باشتر كاراكردنی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و خۆبەخشان و رێكخستن وئاراستەكردن و بەشداری هێزەكانی تەواوی كۆمەڵگا لە رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا . 

5- هانی دەوڵەتان دەدەین بۆ باشكردنی پلانی گشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابوری و پارێزگاریكردن لە ئاستی ژیانی گەڵ و ئاراستەی گشەپێدانی كۆمەڵایەتی، و مانەوەی ئاڵوگۆری دەرەكی گونجاو بە ڕچاوكردنی راسپاردەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە میانەی خۆپارێزی و زاڵبون بەسەر ئەم پەتایە، بۆ پاراستنی ئالوگۆری بازرگانی و جموجۆڵی سەرمایە و خەڵك لە جیهاندا ، لەگەڵ پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی پێداویستی و كەل و پەلی تەندروستی .

6- وەك دەزانین ئەم ڤایرۆسە سنور ناناسێت ، و ھیچ دەوڵەتێك لە دەرەوەی مەترسییەكانیدا نییە. پێویستە لەسەر دەوڵەتانی جیهان وشیاری چارەنوسازی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی بەهێزبكەن . لەگەڵ ڕچاوكردنی زیادبوونی ئاستنگەییەكان، گرنگە پاڵپشتی وهاوكاری زیاتر بكەین . ئێمە دەتوانین ئەم پەتایە تێ‌ بپەرێنین وەك دوژمنێكی هاوبەشی مرۆڤایەتی لە رێگای زیاتركردنی هاریكاری نێودەوڵەتی . 

7- دەبینین هەندێك دەوڵەت لە نێویاندا دەوڵەتی چین پێشكەوتنی گرنگی لە خۆپارێزی و زاڵبوون بەسەر ئەم پەتایە بەدەستهێناوە، كەئەمە كات و ئەزمونی بەدەستهێناوە بۆ وڵاتانی دیكە بۆ بەرنگاربوونەوەی پەتاكە . ستایشی هەندێك دەوڵەت دەكەین لە نێوانیاندا دەوڵەتی چین لە رێگای بڵاوكردنەوەی زانیاری تایبەت بە پەتاكە و هاوبەشیپێكردن بە ئەزمونی چارەسەركردن، بەتایبەت پێشكەشكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ وڵاتانی دیكە وەك پەیوەست بوونێك بە شەفافیەت و بەرپرسیاریی، و هەر ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ بەشداری گرنكی خۆپارێزی و زاڵبون بەسەری لە ئاستی جیهاندا و بەهێزكردنی متمانە و هیوای دەوڵەتان بۆ سەركەوتن لە شەری دژ بە پەتاكە . 

8- پاڵپشتی بەهێزكردنی ئاڵوگۆری ئەزمون و شارەزایی و هاوكاری پزیشكی لە رووبەوو بونەوەی پەتاكە، لە نێویاندا توێژینەوەی هاوبەش بۆ پێشخستنی ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەكنیكی و مادی بۆ دەوڵەتانی تازەپێگەیشتوو و ێەو دەوڵەتانەی پێویستیان بە یارمتیدان ھەیە لە ڕێگای گۆڕینەوەی ئەزمونی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتاكە.

9- بانگێشتی هەموولایەك دەكەین بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تایبەت و رێكاری پێویست بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ڤایرۆسەكە بە شێوەیەكی زانستی، و دوور كەوتنەوە لە بەكارھێنانی بابەتی تەندروستی جیهانی وەك بابەتێكی سیاسی و شێواندنی وێنەی وڵاتێك كە پەتاكەی تیادا بڵاوبۆتەوە و دووركەوتنەوە لە هەر قسەو كردارێك لە دژی هەردەوڵەتێك یا نەتەوەیەك كە دەبێتە ھۆی تێكدانی هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ سنوردانانی پەتاكە . 

10- وای دەبینین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە لە نێوان هەموو دەوڵەتانی جیهان بەهێزكردنی دیدی حوكمرانی باش پێویستە بەتایبەتی راوێژكردن و هاوبەشی و بەشداریكردن ، و بەهێزكردنی رۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەڕێوەبردنی تەندروستی گشتی و جیهانی، بۆیە بانگێشتی تەواوی لاینەكانی بەشدار لە گروپی بیست و لایەنەكانی دیكە دەكەین بۆ هاریكاری و ئەنجامدانی خۆپارێزی و زاڵبونی بەهاوبەش، بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی هاوبەشی تەندروست . 

بەو پێیەی پارتی سەرەكین لە دەوڵەتانی جیهان، پەیمان دەدین بە كاری هاوبەش لە چوارچێوەی ئەم پەیمان نامەیەدا لەم كاتە تایبەتەدا، وكار بۆ بەهێزكردنی رۆڵمان لە ئاراستەی سیاسی و شەری جیهانی دژ بەم پەتایە، دەكەین . 

باوەرمان وایە هەمیشە خۆر لە دوای باران سەرهەڵدەدات ، ناخۆشییەكانی ئێستا كاتییە و بەردەوام نابێت . ئەم جەنگە جیهانیە بەسەركەوتن بەسەر پەتاكە تەواو دەبێت، و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە بەشداریكردن لە خۆشی و ناخۆشییەكان بەهێزدەبێت، ئەمەش بە رێگای زانست و باوەڕبوون بە بەشداری و هاریكاری بە گرتنەبەری رێكاری راست و درووست . وای دەبینین دوای تێپەراندنی ئەم پەتایە بنەمایەكی پێویست بۆ چارەنوسی هاوبەشی مرۆڤایەتی و داهاتوویەكی باشتر بۆ كۆمەڵگای مرۆڤایەتییە دێتەكایەوە .