ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان،  تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-١٩ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: "تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە".