ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵاجاف- كەلار

پاش كووشتنی گەنجێك لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پۆلیسی گەرمیان هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژی ئەو گەنجە.

ئەمڕۆ سێ شەمە ( 2020/5/19)، موقەدەم عەلی جەمال ، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە(رێگای كوردستان )ی راگەیاند:" درەنگانی شەوی ورابردو كەسێكی تەمەن 39 ساڵ بەناوی (رۆكان حوسێن عەلی ) لەگەڕەكی شێروانەی شاری كەلار بەچەقۆ كوژرا."

گوتیشی :" ئەوكەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە بەمادەی 406 فرمانی دەستگیركردنی بۆدەرچوەو وناسراوەتەوە، هاوكات كەسی كوژراویش لەنەخۆشخانەی گشتی كەلار توێكاری پزیشكی بۆئەنجامدراوە."

شایەتحالێكی نزیك لە روداوەكە، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" ئەوكەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە برازای قوربانیەكەوهەڵاتووە."

هاوكات پۆلیس بەدوای تاوانباردا دەگەرێت .