ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ‌پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی هێرشی ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش له ‌سنوری داقوق، سه‌ربازێك كوژراوە و  دو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە پارێزگای کەرکوک، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه‌ له‌ گوندی سیراجی عه‌سری سنوری قه‌زای داقوق، هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه‌ و دو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.

ئێواره‌ی دوێنێش، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ گوندی قه‌ره‌ده‌ره‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی  پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسێك برینداربو

ئێواره‌ی دوێنێش، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ گوندی قه‌ره‌ده‌ره‌ی سه‌ر به‌قه‌زای دوبزی باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك، هێرشیانكرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی لیوای سێی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسێك برینداربو.

له ‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردودا هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش بۆ ناوچه‌ سنوریه‌كانی پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار رویان له ‌زیادبون كردوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقیش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ نه‌هێشتنی جموجۆڵه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه‌.